وەڵامی گومانەكان بۆ دەبێت بۆ كوڕ دوو ئاژەڵ سەرببڕێت وه بۆ کچ یەك ئاژەڵ سەرببڕێت لە کاتی لەدایک ...

منذ 2020-07-24
وەڵامی گومانەكان

بۆ دەبێت بۆ كوڕ دوو ئاژەڵ سەرببڕێت وه بۆ کچ یەك ئاژەڵ سەرببڕێت لە کاتی لەدایک بوونیان !؟

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

بسم الله الرحمن الرحیم
( وەلامی گومانیكی مولحیدەكان )
الحمدلله والصلاە والسلام علی رسول الله محمد صلی الله علیه وسلم
مولحیدەكان دەڵێن بۆ دەبێت بۆ كوڕ دوو ئاژەڵ سەرببڕێت وه بۆ کچ یەك ئاژەڵ سەرببڕێت ئەی ئەمه نا دادپەروەری نیه !؟
وەلام /له چەند خالیك :-
١- لەسەردەمی نەفامی و نەزانی عەرەب كاتیك كه كچیان دەبوو زۆر دل توند و خەمبار دەبوون بەلام كاتیك كه كور یان دەبوو زۆر خۆشحال دەبوون بۆیه ئاینی پیرۆزی ئیسلام دایناوه بۆ كور دوو ئاژەل بۆ ئەوەی ببیته بارگرانی بەسەریان و ئەركیكی قورس بەسەریان ئەو كاته دابین كردنی ئاژەل زۆر قورس بووه بەلام بۆ كچ یەك ئاژەلی داناوه بۆ ئەوەی زیاتر حەز بە لەدایك بوونی كچ بكەن چونكه ئەركی سووكتره و ئاسانتره بەمەش عەرەب حەزیان دەكرد كچیان ببیت نەك كور چونكه ئەركی سوكتره لەكاتیكدا كه بەر لە ئاینی ئیسلام عەرەب كچەكانیان زینده بەچال دەكرد بەلام بەهاتنی ئاینی پیرۆزی خواستی لەدایك بوونی ئافرەت رووی لە زیادی كرد چونكه ئەركی نیواونیوی كور كەمتره .
٢- هەر لەكاتی گواستنەوەی كچ سونەت وایه ئاژەلیك بۆ گواستنەوەی سەرببریت بەمەش ئاژەلیك كاتی لەدایك بوونی و ئاژەلیك لەكاتی گواستنەوەی بەمەش هاوتای كور دەبیت .
٣-تەكلیفی بەخیوكردنی دایك و باوك زیاتر بەسەر كوره نەك كچ بۆیه دەبیت كور ئەوە بزانیت منەتی دایك و باوكی زیاتر بەسەرەوەیه كه دوو ئاژەلی بۆ سەربراوە دەبیت قەدری ئەم تیچوویەی دایك و باوك بزانیت ئەویش بەوە دەبیت دەبیت بەخیویان بكات .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد صلی الله علیه وسلم
مامۆستا بارزان هەولیری
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ
وەرگیراوە لە بەرنامەی ( وەڵامی گومانەكان ) بۆ مۆبایلی سیستەمی ئاندرۆید
https://goo.gl/3VF3BC
  • 0
  • 0
  • 178

هل تود تلقي التنبيهات من موقع طريق الاسلام؟

نعم أقرر لاحقاً